بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وتارێـك له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بدات، یه‌ك ڕۆژ پاش سه‌ردانی زانكۆی كۆڵۆمبیا، ئه‌و
سه‌ردانه‌ی بوو به مایه‌ی خۆپـیشـاندان و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی توندی گرته ئامێز.
بڕیاره به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هاوبه‌شـی ڕێبه‌رانی تری جیهان بكات له ناویاندا سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی له باره‌گای سه‌ره‌كی ڕێـكخراوه‌كه له نیویۆرك.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له میانه‌ی سه‌ردانێـكیدا بۆ زانكۆی كۆڵۆمبیا، سه‌رۆكی زانكۆی ناوبراو به به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و گشت نیشـانه‌ی دیكتاتۆری دڕندانه و بیر ته‌سـكانه‌ی پـێوه دیاره.
لی بۆڵینگه‌ری سه‌رۆكی زانكۆی كۆڵۆمبیا به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پـرسـیارانه‌ی په‌یوه‌ستن به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران و سه‌ركوتكردنی ڕۆشـنبیران و ڕووناكبیران له ئێران‌دا و نێربازان و خه‌ڵكی تری ئه‌و وڵاته.
له وه‌ڵامدا سه‌رۆكی ئێرانی گوتی وڵاته‌كه‌ی نێربازانی تیادا نیـیه، ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه بوو به مایه‌ی قاقای پـێـكه‌نینی ئاماده‌بووان.
شـایانی باسه ده‌ركه‌وتنی به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له كۆڵۆمبیا بوو به‌هۆی خۆپـیشـاندانی كۆمه‌ڵه‌كانی پاراسـتنی مافه‌كانی مرۆڤ و میدیا و سـیاسه‌تمه‌داركانی تر.
له لایه‌ی خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوته‌كانی بۆ بیروبۆچوونی فه‌له‌سه‌فی و ئاینی ته‌رخانكردبوو.