گه‌واهیده‌ران له بۆرما ده‌ڵـێن ده‌یان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ری پـیاوه ئاینیـیه‌كانی بوزی و لایه‌نگرانیان سه‌ركێشـیـیان له هۆشـداریـیه‌كانی حكومه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته
كردووه سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی خۆپـیشـاندانیان له پـێناو دیموكراسـیدا.
له‌و باره‌یه‌وه چاودێران ده‌ڵـێن ڕۆژی سێشه‌ممه كه‌سایه‌تیـیه ئاینیـیه‌كانی بوزی به ڕۆبی پـرته‌قاڵیـیه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵـكی سڤیلدا ڕژانه ناو ناوه‌ندی شـاری ڕاگوونه‌وه به چڕینی دروشـمی دیموكراسـیـیه‌ت خواسـتیـیه‌وه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن هه‌ندێـك له خۆپـیشـانده‌ران هێمای یه‌كێتی خوێندكارانیان پـێبووه، ئه‌وه‌ی كه له سـاڵی 1988دا بوو به‌هۆی ڕاپه‌ڕینێـكی به‌رفراوانه‌وه و تیایدا سوپای بۆرما یاخیبووانی تێـكشـكان و نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌سیش كوژران.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته هه‌واڵـیـیه‌كانی بۆرما لۆری له‌شـكری به سه‌ربازی حكومه‌ته‌وه به‌ره‌و ناوه‌ندی شـاری ڕانگوون به‌ڕێـكه‌وتوون پاش كۆتایی خۆپـیشـاندانی ڕۆژی سێشه‌ممه.
پـێشـووتر هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ده‌وروخولی ڕانگوونیان دابوو به به‌ڵندگۆوه هۆشـداری خه‌ڵـكیان ده‌كرد كه له خۆپـیشـانده‌ران دوره‌وپه‌رێزبن.
شـایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه حكومه‌ت پـیاوانی ئاینی هۆشـداركرده‌وه كه له سـیاسه‌ت دوور بكه‌ونه‌وه و وه‌زیری كاروباری ئاینی بۆرما له وتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به وڵات‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌ی كردبوو دژی پـیاوانی ئاینی خۆپـیشـانده‌ر.