ڕۆژی دووشه‌ممه حكومه‌تی ئێران خاڵه سـنووریـیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردسـتاندا داخست به‌هۆی ده‌ستگیركردنی كه‌سـێـكی ئێرانی به ناوی مه‌حمودی
فه‌رهادی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شـاری سـڵێمانی.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراق و ئێران ده‌ڵـێن مه‌حمودی فه‌رهادی له‌گه‌ڵ شـاندێـكی بازرگانیدا سه‌ردانی شاری سلێمانی كردووه، وه به‌رپـرسـه ئه‌مریكیـیه‌كانیش له عێراق ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه سه‌ر به هێزی قودسی سوپای پاسـدارنی ئێرانه و ده‌ستی له كاره تێرۆریسـتیـیه‌كانی ناو عێراقدا هه‌یه.
په‌یامنێری به‌شـی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌مال عه‌بدوڵـڵا سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
جه‌مال عه‌بدوڵـڵا له به‌شێـكی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان نه ئاگای له گرتنه‌كه‌ی هه‌بووه و نه بڕیاری گرتنه‌كه‌ی هه‌بووه و نه جێبه‌جێـی كردووه و نه به‌شـداریشی تیادا كردووه و نه لای ئێمه‌شه، كه‌واته ئێمه وا هه‌ست ده‌كه‌ین باجی كارێـك ده‌ده‌ین كه ئێمه ئاگاداری نین. ئه‌مریكیـیه‌كان كردوویانه و ئێمه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.