عێراق ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی سه‌رئه‌نجامه‌كان ده‌كات له لـێـكۆڵینه‌وه‌ی كوشـتنی 11 هاوڵاتی سـڤیلی عێراقی له كاتی ته‌قه‌كردنێـكدا كه كۆمپـانیایه‌كی ئاسایشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان
ده‌ستی تیادا هه‌بووه پـێش ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێـك دژ به كۆمپانیاكه وه‌ربگرێت.
عه‌لی ئه‌لده‌باغ ده‌مڕاسـتی حكومه‌ت له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ڕۆژی دووشه‌ممه كه له نیویۆركه‌وه، گوتی حكومه‌ت پاش به كۆتایی گه‌یاندنی لـێـكۆڵینه‌وه‌كان پـێوانه‌ی یاسایی پـێویست دژ كۆمپانیای ئاسایشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان وه‌رده‌گرێت.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له نیویۆرك به ئاژانسی ئه‌سۆشێتت پـرێس گوت كه ئه‌وه جێی په‌سه‌ند نیـیه بۆ كۆمپانیایه‌كی ئاسایش كوشتن له وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجام بدات.
ئه‌و تاوانباری كۆمپانیاكه‌ی كرد به سه‌رپـێـچیكردن له سه‌ره‌وه‌ری عێراق به‌هۆی ده‌ستهه‌بوونی له ته‌قه‌كردنه‌كاندا.
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی گارده‌كانی بلاكوه‌ته‌ر به كوشتنی 11 عێراقی له‌ناو خیابانێـكی به‌غدادا له 16 ی مانگی نۆ تاوانبار ده‌كه‌ن. بلاكوه‌ته‌ر ده‌ڵێت گارده‌كانی یاسایـی‌یانه له به‌رامبه‌ر هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر كاروانێـكی وڵاته‌ی یه‌كگرتووه‌كان كه پاسه‌وانی كردوون كاردانه‌وه‌یان هه‌بووه.