گه‌واهیده‌ران له بورماوه ده‌ڵـێن به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی حكومه‌تی له‌شـكری وڵات، نزیكه‌ی 100 هه‌زار هاوڵاتی ڕژانه نێو شه‌قامه‌كانی شـاری ڕانگوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌وره‌ترین خڕبوونه‌وه‌ی بێ توندوتیژی ناڕه‌زایی له دژی حكومه‌تی بورما سـازكرا له‌وه‌تای له سـاڵی 1988 وه هێزه‌كانی له‌شـكری ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی سـازدانی خۆپـیشـاندانی جه‌ماوه‌ری به سه‌دان خه‌باتگێڕی لایه‌نگری دیموكراسیــیان كوشت.
خۆپـیشـاندانه‌كانی ناڕه‌زایی ئه‌م دوایـیه له مانگی ڕابردووه‌وه له ئاكامی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی سووته‌مه‌نی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌سـتیپـێـكرد، وه له‌و ده‌مه‌وه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی‌یه‌كان له دژی ڕێبه‌رانی بورمای له‌شـكری و ئه‌و ڕه‌وشه خراپه‌ی كه هه‌وڵاتیـیانی هه‌ژاری بورما دووچاری بوونه‌ته‌وه گۆڕدرا بۆ خۆپـیشـاندانی گشتی.
شـایانی باسه پـیاوانی ئاینی بوذی له پـێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌كه‌ن. وه به كه‌وا ڕه‌نگه زه‌عفه‌رانیـیه‌كانیانه‌وه ڕۆژانه به نێو شه‌قامه‌كانی ڕانگووندا ڕێـپـێوانی ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ن و نوێژ و نزا بۆ دیموكراسی و ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی ده‌كه‌ن.
ئاماده‌بوون و به‌شـداری پـیاوانی ئاینی بوذی وره‌ی ئه‌و هاوڵاتیـیانه‌ی به‌رزكردۆته‌وه كه له هه‌ڕه‌شه‌كانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی له‌شـكر ده‌ترسن.