كاربه‌ده‌سـتانی كورد ده‌ڵـێن ئێران وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به ده‌سـتگیركردنی ئێرانیـیه‌ك له‌لایه‌ن له‌شـكری ئه‌مریكاوه، خاڵه سـنووره‌یـیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمه كوردیـیه‌كه‌ی باكوری عێراقدا داخسـتووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئێران سـنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردسـتاندا داخست پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتێـكی سڤیلی ئێرانی به ناوی مه‌حمودی فه‌رهادی له هۆتێـلێـكی شـاری سلێمانی‌دا ده‌سـتگیركرا.
له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت فه‌رهادی ئه‌ندامێـكی هێزی قودسی سوپای پاسـدارانه، كه باڵـێـكی كرداره نهێنیـیه‌كانی حكومه‌تی ئێرانه و تاوانباركراوه به‌وه‌ی كۆمه‌كی هێرشه كوشـنده‌كانی دژ به حكومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كات.
ڕێبه‌رانی عێراق و ئێران ده‌ڵـێن مه‌حمودی فه‌رهادی به ئاگاداری ته‌واوی حكومه‌تی عێراق له ئه‌ركێـكی فه‌رمیدا بووه له عێراق.
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكاش ده‌ڵێن فه‌رهادی ده‌ستی هه‌بووه له گواسـتنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناو عێراق. هه‌روه‌ها له‌شـكر ده‌ڵێت ڕاپـۆرته هه‌واڵـگریـیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن فه‌رهادی ده‌ستیشی هه‌بووه له ڕاهێنان و ئاودیوكردنی تێرۆریسـتانی بیانی بۆ ناو عێراق.