Accessibility links

ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری ده‌ڵێت سه‌رۆكی ئێران ده‌یه‌وێت سه‌رنجی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ كێشه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌


سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ تارانه‌وه‌ به‌ڕێـكه‌وتووه‌ بۆ سه‌ردانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پـێشـكه‌شـكردنی گوتارێـك له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی داهاتوودا.
سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێت له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ڕوانگه‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕوون ده‌كاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی جیهان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری شیكه‌ره‌وه‌ی كاروباری ئێران بنكه‌ له‌ سوید سـازكردووه‌.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سكه‌نده‌ری ده‌ڵێت سه‌رۆكی ئێران ده‌یه‌وێت سه‌رنجی ده‌ره‌وه‌ دووربخاته‌وه‌ له‌و بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ ئابوری و سـیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌ی كه‌ خودی ئێران تیایدایه‌ و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیـیه‌ی كه‌ له‌ناو خه‌ڵـكی ئێراندا هه‌یه‌، وه‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ دابووی پـێش ئه‌وه‌ی ببێت به‌ سه‌رۆك كۆمار بارودۆخه‌كه‌ی به‌ هیچ بارێـكی باشـدا نه‌بردووه‌ و بگره‌ زۆریش خراپـتر بووه‌.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG