Accessibility links

مێزگردێـك سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كانی دادگای باڵای عێراق به‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفالدا


دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق بڕیاری خۆی دا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌شـداریـیان له‌ تاوانه‌كانی ئه‌نفالدا كردبوو له‌ سـاڵی 1988 دا دژی كورده‌كانی عێراق.

عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ئامۆزای سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی له‌ سێداره‌دراوی عێراق و ناسراو به‌ عه‌لی كیمیاوی له‌گه‌ڵ سوڵتان هاشم وه‌زیری پـێشووی به‌رگری عێراق و حسێن ڕه‌شـید تكریتیش سـزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پـێندرا.

به‌ پـێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن و به‌رزان تكریتی برای و ئه‌وانی تریش له‌ دۆسێی كۆمه‌ڵـكوژی شیعه‌ئاینزاكانی دوجه‌یلدا، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی دادگا مشـتومڕی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌، هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاری له‌سـێداره‌دانه‌ی به‌سه‌ر سوڵتان هاشـمدا درا.

ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بڕێـك تـیشـك بخرێته‌ سه‌ر ئه‌م مشتـومڕه‌ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌ مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری دوو پارێزه‌ری كردووه‌ تا هه‌ڵـسه‌نگاندنێـكی یاسایـی‌یانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن، ئه‌وانیش پارێزه‌ر چێنه‌ر عه‌لی جۆڵا و پارێزه‌ر كه‌مالی حاجی ڕه‌زا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 16 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG