سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی كۆمپانیای ئاسایشی بلاكوه‌ته‌ر له ڕۆژئاوای به‌غدا كه تیایدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی عێراقی كوژران، هاكارمان به‌ڵێن سـاڵح
گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ حسێن عه‌لی كه‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق سـازكردووه.
حسێن عه‌لی كه‌مال ده‌ڵێت كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ر ڕۆڵێـكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له پاراسـتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌و كارانه‌ی كه دیبلۆماته‌كانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وه له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی عێراقیدا نیـیه قه‌ده‌غه‌كردنێـكی یه‌كجاره‌كیـیان بۆ ده‌ربكات، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكادا كراوه و به‌پـێی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه بلاكوه‌ته‌ر ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی سنووردار هه‌ندێ كاروان بۆ ئیش‌وكاره تایبه‌تیـیه‌كانی كه زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولاوه ده‌ربكات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.