نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی شه‌ممه له باره‌گای خۆی له نیویۆرك میوانداری كۆنفرانسـێـكی مه‌زن بۆ بووژاندنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بنیادنانه‌وه‌ی عێراق ده‌كات.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی موون پـێـكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆكایه‌تی دانیشـتنه‌كان ده‌كه‌ن. نوێنه‌رانی 20 وڵات به‌شـداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، له‌وانه زۆربه‌ی وڵاتانی هاوسێی عێراقن، وه‌كو ئێران و كووه‌یت و سوریا.
كۆبوونه‌وه‌كه سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر بڕیارێـكی پـێشووی كۆمه‌ڵی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌مانگی ڕابردوو بۆ فراوانكردنی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌رچووبوو. هه‌روه‌ها وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ عێراقthe International Compact on Iraq له به‌رنامه‌ی كاره‌كانیاندا هه‌یه، كه سـتراتیژیـیه‌تێـكی پـێنج سـاڵیـیه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابوری و سـیاسی له عێراق.
به‌ڕێز بان كی موون پـێشتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا گوتی ئه‌و له وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌خوازێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان به‌سه‌ر به‌رن كه ده‌رباره‌ی پـشتگیریكردنی عێراق داویانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه ده‌بێت.