گه‌واهیده‌ران له بورماوه ده‌ڵێن له یه‌كێـك له گه‌وره‌ترین خۆپـیشـاندانی ڕه‌به‌نه‌كان له‌دژی حكومه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی بورما نزیكه‌ی 10 هه‌زار ڕه‌به‌ن ڕێـپـێوانێـكیان له
شـاری ماندالای سـازدا.
ڕۆژی شه‌ممه و بۆ ڕۆژی پـێـنجهه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ڕه‌به‌نه‌كانی بورما خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی‌یان ئه‌نجام دا.
ڕۆژی هه‌ینیش 600 ڕه‌به‌ن دلێرانه له ژێر بارانێـكی به‌خوڕدا له په‌رسـتگه‌ی شویداگۆن به‌ره‌و شـاری ڕانگوون به‌ڕێـكه‌وتن. هاوكاتی ڕه‌به‌نه‌كان به ڕێـپـێوان به‌ره‌و ڕانگوون ده‌ڕۆیشتن به‌لایه‌نی كه‌م 1000 كه‌س په‌یوه‌ندیـیان پـێوه‌كردن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش به هه‌زاران كه‌س په‌یوه‌ندیـیان به ڕێـپـێوانێـكی دیكه‌ی هاوشـێوه له ڕانگوون كرد.
شـایانی باسه ڕه‌به‌نه‌كان له پـێـشـه‌نگی خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایی‌یه‌كاندان له‌وه‌تای له مانگی ڕابردووه‌وه حكومه‌ت نرخی سووته‌مه‌نی كردووه‌ته دوو هێنده. زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی وایكردووه هاتوچۆكردنی زۆر له هاوڵاتیـیانی هه‌ژاری بورما سه‌خت بكات.
ده‌سه‌ڵاتداران به‌لایه‌نی كه‌م 50 بزاڤكاریان له خۆپـیشـاندانه‌كاندا ده‌ستگیركردووه.