زانكۆی كۆڵۆمبیای نیویۆرك ده‌ڵێت له‌سه‌ر پلانه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ میوانداریكردنی سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ پـێشـكه‌شـكردنی گوتارێـك
له زانكۆكه‌یان سه‌رباری ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی كاربه‌ده‌سـتانی ناوخۆ و گروپه‌كانی مافی مرۆڤ.
بڕیاره مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی دووشه‌ممه له زانكۆی ناوبراودا گوتارێـك پـێـشكه‌ش بكات، وه پاشـان وه‌ڵامی پـرسـیاری ئاماده‌بووان بداته‌وه.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی شـاری نیویۆركیش كرستین كوین ده‌ڵێت پـێویسته زانكۆی كۆڵۆمبیا بانگهێشـته‌كه‌ی خۆی بۆ سه‌رۆكی ئێرانی بكێشـێته‌وه. ده‌شڵێت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌یه‌وێت گوته ڕه‌قه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا بڵاوبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گروپه جوله‌كه‌كانیش ناڕه‌زایـی‌یا‌ن ده‌ربڕیوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد مه‌سه‌له‌ی هۆڵۆكۆستی به ئه‌فسـانه ناوبردووه، ئه‌و كۆمه‌ڵـكوژیـیه‌ی كه له سه‌رده‌می نازیـیه‌كاندا له به‌رامبه‌ر جوله‌كه‌كاندا كرا و به ملیۆنه‌ها مرۆڤیانی تیادا كوژرا. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتوویه‌تی ده‌بێت ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهاندا نه‌مێنێت.
شـایانی باسه سه‌رۆكی ئێرانی له‌میانه‌ی مانه‌وه‌یدا له نیویۆرك له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش گوتارێـك پـێشـكه‌ش ده‌كات.