وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و هاوتا فه‌ره‌نسـیـیه‌كه‌ی بێرنارد كۆشنێر ده‌ڵێن ئه‌وان كۆكن له‌سه‌ر پـێویستی سه‌پاندنی سـزای نوێن له‌دژی ئێران له‌سه‌ر به‌ناو
به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
ڕۆژی هه‌ینی و پاش وتووێـژه‌كانیان له واشـنتۆن خانم ڕایس و به‌ڕێز كۆشنێر كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـیان سـازكرد.
بێرنارد كۆشنێر گوتی پـێـشتر دوو بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچووه بۆ سـزادانی ئێران، وه تا ئێسـتا كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه بۆ سه‌ر تاران تاكو پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت. گوتیشی فه‌ره‌نسـا هیواداره كۆمه‌ڵه سـزایه‌كی سـێهه‌م به‌سه‌ر ئێران‌دا بدرێت.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له واشـنتۆن، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاست به‌رزی دیبلۆماتانی كرد به مه‌به‌ستی وتووێژكردن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سـزای نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌دژی ئێران به‌هۆی پـشتگوێخسـتنی بڕیاره‌كانی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌مه‌ڕ ڕاگرتنی چالاكیـیه هه‌سـتیاره ناوه‌كیـیه‌كانی. دیبلۆماتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیا و چین و ئه‌ڵمانیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شـداریـیان كرد.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زاڵمای خه‌لیل زاد ده‌ڵێت واشـنتۆن پـێشـبینی ده‌كات چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه مه‌سه‌له‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكرێت تاكو ڕه‌زامه‌ندی كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.
شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ده‌ڵێن به‌رنامه‌ی ئێران بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم به مه‌به‌ستی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه. تارانیش ده‌ڵێت بۆ كاری خزمه‌تگوزاریـیه.