ڕێبه‌رانی لوبنانی بڵـێنیان داوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وامبن، سه‌ره‌ڕای تێرۆركردنی په‌رله‌مانتارێـكی دژ به سوریا له
ڕۆژی چوارشه‌ممه.
سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی فوئاد سه‌نیوره گوتی ئامانج له كوشـتنی ئه‌نتوان غانم بێ ده‌نگكردنی په‌رله‌مانتارانه به‌ر له ده‌نگدانه‌كه. به‌ڕێز سه‌نیوره داواشی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كوشتنی ئه‌نتوان غانم بخاته لیستی لـێـكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به تێرۆركردنی سـیاسه‌تمه‌دارانی دژ به سوریا له لوبناندا.
ئه‌نتوان غانم ئه‌ندامێـكی هاوبه‌ندی سه‌ر به حكومه‌ت بوو كه له ململانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان له‌دژی ئه‌و گروپه به‌رهه‌ڵـسـتكارانه‌ی سوریا پـشـتیوانیـیان لێده‌كات. بڕیاره 25 ی مانگی نۆ په‌رله‌مانی لوبنانی كۆببـێته‌وه بۆ ده‌ستپـێـكردن به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێـكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان تا شوێنی سه‌رۆك ئه‌مین له‌حودی سه‌ر به سوریا بگرێته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش بۆ ده‌ربڕینی ماته‌مینی خوێندنگه و بانك و هه‌ندێ شوێنی بازرگانی له ناوچه مه‌سیحیـیه‌كانی به‌یرووتدا نه‌كرانه‌وه.
سه‌رۆك بوش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد كه ئه‌نتوان غانم و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ی تیادا كوژران.
شـایانی باسه ئه‌نتوان غانم شه‌شهه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها هه‌شته‌مین كه‌سایه‌تی لوبنانی دژ به سوریایه كه له ماوه‌ی دوو سـاڵی ڕابردوودا ده‌كوژرێت.