Accessibility links

لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌مریكی- عێراقی بۆ پـیاداچوونه‌وه‌ به‌سه‌ر گروپه‌ ئاسایشـیـیه‌كاندا پـێـكده‌هێنرێت


گوته‌بێژێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (تۆم كه‌یسی) ڕایگه‌یاند كه‌وا وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پـێـكده‌هێنن بۆ پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گروپه‌ ئاسایشـیـیه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌ت.

ئه‌مریكا و عێراق پـێـكه‌وه‌ لێـكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌ خوێناویـیه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئاسایشی ئه‌مریكایـی‌یه‌وه‌ ته‌قه‌ كرابوو.

سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت چالاكیـیه‌كانی كۆمپانیای ئاسایشی بلاكوه‌ته‌ری ئه‌مریكایی Blackwater USA ڕاگیراوه‌ له‌و ده‌مه‌ی حكومه‌ت لێـكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی ده‌كات.

به‌ڕێز ئه‌لمالیكی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتی وڵاته‌كه‌ی له‌ كوشتنی هاوڵاتیـیانی خۆی خۆش نابێت.

به‌ گوێره‌ی كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی له‌ئاكامی ته‌قه‌كردنی پاسه‌وانانی كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ر به‌ ناو ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی به‌غدای پایته‌ختدا به‌لایه‌نی كه‌م 11 كه‌س كوژراون. به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو بنكه‌ له‌ نۆرث كارۆلاینا ده‌ڵێت كاروانێـكی پاسه‌وانێتی كۆمپانیاكه‌یان كه‌وتبووه‌ به‌ر هێرش و ده‌رئه‌نجام پاسه‌وانه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی قانونی و گونجاو به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشـه‌یان دابووه‌وه‌.

شـایانی باسه‌ كۆمپانیای ئاسایشی بلاكوه‌ته‌ری ئه‌مریكایی ڕیۆشوێنی ئاسایشی بۆ كارمه‌ندانی سڤیلی حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ عێراق دابین ده‌كات.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاتوچۆی زه‌مینی له‌ دیبلۆماتان و كاربه‌ده‌ستانی سڤیلی ئه‌مریكایی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی پارێزراوی گرین زۆنی به‌غدا قه‌ده‌غه‌كردووه‌.

XS
SM
MD
LG