Accessibility links

جێـگری پارێزگاری موسڵ ده‌ڵێت مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت زیاتر له‌ 50 هه‌زار هاوڵاتی كوردی شـاری موسڵ ئاواره‌بوون


به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی توندوتیژی له‌ شاری موسڵ، ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی ئه‌و شـاره‌ ئاواره‌بوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و گۆران جێـگری پارێزگاری موسـڵ سـازكردووه‌.
خه‌سره‌و گۆران ده‌ڵێت ژماره‌یه‌كی ته‌واوی ئاواره‌كانمان لانیـیه‌، به‌ڵام به‌ ته‌خمین به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی كه‌ له‌ ئاسایشی هه‌ردوو پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ری موسـڵ وه‌رگیراوه‌، له‌ 50 هه‌زار كه‌س زیاتر ده‌رچووه‌.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG