Accessibility links

ئۆمێده‌كانی گه‌یشتن به‌ ڕێـكـكه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی عێراق له‌نێو ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مریكادا ده‌ڕه‌وێته‌وه‌


سـیناتۆرێـكی ده‌سه‌ڵاتداری حزبی كۆماری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تاوتوێی ئه‌وه‌ ده‌كات پـشـتگیری خۆی بۆ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌ بكێشـێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی داوا ده‌كات كه‌ ده‌بێت سه‌ربازانی ئه‌مریكایی هێنده‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ ئه‌ركی سه‌ربازی له‌ عێراق به‌سه‌ری ده‌به‌ن بۆ هه‌مان ماوه‌ش له‌ نێو ئه‌مریكادا بمێـننه‌وه‌.

سیناتۆر جۆن وارنه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا پـشتگیری له‌و گۆڕانكاریـیه‌ كرد كه‌ له‌ لایه‌ن جیم وێبی دیموكراتی سـتانی ڤێرجینیا پـێشـكه‌ش كرا و له‌ مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵدا ده‌نگی له‌سه‌ر درا. به‌ڵام جۆن وارنه‌ر ده‌ڵێت وا ئێسـتا چاو به‌ پـشـتگیری خۆی كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ پـێشـتر ڕایگه‌یاندبوو ده‌خشێنێته‌وه‌، ئه‌و كاره‌ی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی وایكرد سه‌رۆك بوش بڕیاری كشـانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له‌ عێراق تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ بدات.

ئه‌گه‌ر جۆن وارنه‌ر هه‌ڵوێسـتی خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ بگۆڕێت ئه‌وا ڕه‌نگه‌ كارێـكی گرانبێت بۆ دیموكراته‌كان تا بتوانن بۆ به‌ده‌سـتهێنانی 60 ده‌نگی پـێویست بۆ به‌ره‌و پـێشـبردنی وتووێـژ له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌ و دواتر ده‌نگدان له‌سه‌ری هێنده‌ ژماره‌ی پـێویست له‌ نێو كۆماریـیه‌كاندا بۆ پـشتگیری له‌ گه‌ڵاڵه‌ نامه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنن.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی گۆڕانكاری له‌و بڕگه‌یه‌ی له‌لایه‌ن جیم وێب پـێشـنیاز كرابوو دژایه‌تیـیه‌كی به‌هێزی له‌لایه‌ن ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكایی كرا.

XS
SM
MD
LG