Accessibility links

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت ڕاپـۆرته‌كانی په‌تریـیه‌س و كرۆكه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات


سه‌باره‌ت ڕاپـۆرته‌كانی ده‌یڤد په‌تریـیه‌س فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شكری ئه‌مریكا له‌ عێراق و ڕایان كرۆكه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ عێراق، بۆ كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یان ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی عێراق، هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئنسـتـتیوتی كورد له‌ واشـنتۆن سـازكردووه‌.

دكتۆر نه‌جمه‌دین ده‌ڵێت ڕاپـۆرته‌كه‌ی په‌تریـیه‌س و كرۆكه‌ر كێشه‌ی نێوان كۆنگرێس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش چاره‌سه‌ر نه‌كردووه‌، به‌ڵـكو یارمه‌تی ئه‌وه‌ی داوه‌ هه‌ندێـك كاتی زیاتر بدات به‌ بوش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زعه‌ی كه‌ ئێسـتا له‌ عێراقدا هه‌یه‌، وه‌ ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ له‌وێ به‌كار هه‌ڵده‌سن به‌رده‌وامبن له‌ كاره‌كانیان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG