سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت چالاكیـیه‌كانی كۆمپانیای ئاسایشی بلاكوه‌ته‌ری ئه‌مریكایی Blackwater USA ڕاگیراوه له‌و ده‌مه‌ی حكومه‌ت لێـكۆڵینه‌وه‌ی
خۆی سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كردنه خوێناویـیه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی پاسه‌وانانی ئه‌و كۆمپانیایه له ڕۆژئاوای به‌غدا ده‌كات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز ئه‌لمالیكی گوتی وڵاته‌كه‌ی چاوپـۆشی له كوشـتنی هاوڵاتیـیانی به خۆێنێـكی سارد ناكات. گوتیشی ئه‌مه حه‌وته‌مین ڕووداوی له‌و جۆره‌یه كه بلاكوه‌ته‌ر بیقه‌ومێنێت، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه ڕیۆشوێنی ئاسایشی بۆ كارمه‌ندانی سڤیلی حكومه‌تی ئه‌مریكا له عێراق دابین ده‌كات.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 11 كه‌س كوژراون له‌و ده‌مه‌ی پاسه‌وانانی سه‌ر به كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ر له ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی به‌غدا ته‌قه‌یان كردووه. كۆمپانیاكه‌ش، كه بنكه‌كه‌ی له ویلایه‌تی نۆر‌ث كارۆلاینایه، ده‌ڵێت كارمه‌نده‌كانی له‌و ده‌مه‌ی پاسه‌وانیـیان ده‌كرد كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش و به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی به ئۆتۆمبیلی بۆ دیبلۆماتان و لـێپـرسـراوانی دیكه‌ی سڤیلی ئه‌مریكایی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی گرین زۆنی به‌غدا ده‌ركردووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق مۆڵه‌تی كاركردنی له كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ر سه‌نده‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش حكومه‌تی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا پـیاداچوونه‌وه به كاره‌كانی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا ئاسایشـیـیانه ده‌كات كه له وڵاته‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن.