Accessibility links

ڕوسیا و چین سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێز له‌دژی ئێران نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن


ڕوسیا و چین سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێز له‌دژی ئێران نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای لێـدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا بێرنارد كۆشنێر كه‌ تیایدا هۆشـداری دابوو به‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تاران هه‌ڵبگیرسێت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ مۆسكۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ پاش وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسـیـیه‌كه‌ی، بێرنارد كۆشنێر، گوتی وڵاته‌كه‌ی له‌ دڵه‌ڕاوكێدایه‌ سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له‌ كرداری له‌شـكری له‌دژی ئێران ده‌كه‌ن.

هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین (ژیانگ یوو) گوتی په‌كین دژی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ نێونه‌ته‌وه‌یـی‌یه‌كاندا.

شـایانی باسه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێز كۆشنێر گوتی ده‌بێت جیهان ئاماده‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌دژی ئێران، ئه‌گه‌ر هاتوو دانوسـتاندنه‌ ناوه‌كیـیه‌كان له‌گه‌ڵیدا شـكستی هێنا.

به‌ڵام هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوێ نه‌دانی خۆی بۆ ئه‌و هۆشـداریـیه‌ ڕاگه‌یاند، وه‌ گوتی ئه‌وه‌ ته‌نها لـێدوانێـك بووه‌ بۆ میدیاكان و پـێویست ناكات به‌ گرنگی وه‌ربگیرێت.

XS
SM
MD
LG