سه‌رۆك بوش دادوه‌رێـكی پـێشـووی فیدراڵی بۆ پـۆستی وه‌زیری دادی ئه‌مریكای
بهربژاركردووه، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ كۆتایی هێنان به‌و مشتـومڕه حزبیـیهی كه بۆ چه‌ند مانگێـكه چوار ده‌وری وه‌زاره‌تی دادی گرتۆته‌وه.
سه‌رۆك بوش مایكڵ موكهیسی ته‌مه‌ن 66 سـاڵی بۆ ئه‌و پـۆسته ده‌سـنیشـان كرد.
مایكڵ موكهیسی بۆ ماوه‌ی 18 سـاڵ وه‌كو دادوه‌ری دادگای ناوچه‌یه‌ك له نیویۆرك كاری كردووه، وه له سـاڵی 1995دا سه‌رۆكایه‌تی دادگایـیـكردنی شێخ عومه‌ر عه‌بدول ڕه‌حمانی كردووه كه حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ بڕیـیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سـاڵی 1993 ی سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانیدا هه‌بوو.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا مایكڵ بۆمه‌ن له كۆشـكی سـپـیهوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان شوان سه‌عید و سمكۆ عه‌زیز وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
سه‌رۆك بوش دادوه‌رێـكی پـێشـوو بۆ پـۆستی وه‌زیری دادی ئه‌مریكا به‌ربژار ده‌كات
- Michael Bowman