خولی 59 ی ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی ئێمی " Emmy Awards " بۆ خه‌ڵاتدان و ناساندنی كاره هونه‌رییه‌كان و زانستی‌یه‌كانی له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر له شاری لۆس ئه‌نجلۆس ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا به‌ڕێوه‌چوو.
له میانه‌ی ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌دا، زنجیره درامای "The Sopranos " به‌رزترین خه‌ڵاته‌كانی درامای ته‌له‌فزیۆنی برده‌وه. درامای سه‌پرانۆس كه له ساڵی 1999 ه‌وه تاوه‌كو 2007 له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن بڵاوكرایه‌وه، باسی له خێزانێكی ویلایه‌تی نیوجێرزی ده‌كرد كه ئه‌ندامه‌كانی سه‌ر به گروپ و باندێكی چه‌ته‌یی بوون. ئه‌م دراما ته‌له‌فزیۆنی‌یه سه‌ركه‌وتووه سێ خه‌ڵاتی وه‌رگرت.
درامایه‌كی تری نوێ به ناوی " 30 Rock " خه‌ڵاتی باشترین زنجیره‌ی كۆمیدی وه‌رگرت.
ئه‌كته‌ر ئه‌مێریكا فیرارای ته‌مه‌ن 23 ساڵ، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی وه‌رگرت بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی له زنجیره‌ی كۆمیدی "Ugly Betty " بینیویه‌تی. فیرارا كچی كۆچبه‌رێكی هیندوراسی‌یه و به یه‌كه‌م ڕۆڵی گه‌وره‌ی له ته‌له‌فزیۆن‌دا، زه‌رده‌خه‌نه‌ی خسته سه‌ر ڕووخساری بینه‌رانی ئه‌مه‌ریكی. فیرارا دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت گوتی " شتێكی زۆر خۆش و گه‌وره‌یه كاتێك كه ده‌بینیت خه‌ونه‌كانت دێنه دی و هه‌مان شت بۆ هه‌موو كه‌سێك هیوا ده‌خوازم و هیوامه هه‌موو كه‌سێك ئه‌و كاره بكات كه پێی خۆشه و وای لێده‌كات گۆڕانێك له جیهان‌دا بكات."
ئه‌كته‌ری دێرینی هۆڵیودی ته‌مه‌ن 60 ساڵیش، ساڵی فیڵد، خه‌ڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئه‌كته‌ری ژن وه‌رگرت بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی له زنجیره‌ی " Brothers & Sisters." دا هه‌یه‌تی.
جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكیش، ئاڵ گۆر، خه‌ڵاتی باشترین داهێنانی سه‌ركه‌وتووی وه‌رگرت بۆ دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی " Current TV " . له‌م كه‌ناڵه‌دا، بینه‌ران خۆیان بابه‌ت ئاماده ده‌كه‌ن و وێنه‌ی ده‌گرن. ئاڵ گۆر ئامانجی ئه‌م كه‌ناڵه نوێیه‌ی ڕوونكرده‌وه و گوتی " ئێمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ته‌له‌فزیۆن بكه‌ینه ئامڕازێكی كراوه بۆ هه‌مووان تاوه‌كو بینه‌ران بتوانن یارمه‌تی بده‌ن له به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن‌دا و به‌شداری گفتوگۆ دیموكراسی‌یه‌كان بكه‌ن."
پێشتریش له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا، ئاڵ گۆر خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ فلیمی دۆكیومێنتی " An Inconvenient Truth " وه‌رگرت كه تایبه‌ت بوو به گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی.
ئه‌كته‌ری دێرینیش، رۆبه‌رت دوڤاڵ یه‌كه‌م خه‌ڵاتی ڤیستیڤاڵی ئێمی وه‌رگرت بۆ زنجیره‌ی درامای كورتی " Broken Trail " . ئه‌م زنجیره‌یه باس له دوو كوڕی كابۆیی یاخود لادێی ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك كچی چینی له كۆیلایه‌تی و ده‌ست به سه‌ری ڕزگار ده‌كه‌ن.
هه‌ر‌وه‌ها هێڵن میرێن خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی له درامای كورت‌دا وه‌رگرت بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی له زنجیره درامای كورتی"The Final Act " بینیبووی وه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادپرسی به‌ریتانی جه‌ین تێنسن.
كروونه‌ر تۆنی بێنت خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی وه‌رگرت بۆ ئه‌و بابه‌ته موزیكی‌یه تایبه‌ته‌ی له كاری ته‌له‌فزیۆنی"Tony Bennett: An American Classic " دا پێشكه‌شی كردبوو.