وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق مۆڵه‌تی كاركردنی له كۆمپانیایه‌كی ئاسایشی ئه‌مریكایی سه‌نده‌وه كه ئێسـتا له ژێر لـێـكۆڵینه‌وه‌دایه به‌هۆی ته‌قه‌كردنی پاسه‌وانه‌كانی له
به‌غدای پایته‌خت و كوژرانی 8 هاوڵاتی عێراقی پـێی.
ڕۆژی دووشه‌ممه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ری ئه‌مریكایی Blackwater USA بۆی نیـیه له هیچ ناوچه‌یه‌كی عێراقدا كاربكات.
شـایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتێـك كاروانێـكی دیبلۆماتانی ئه‌مریكایی له ڕۆژئاوای به‌غدا ده‌كه‌وێته به‌ر هێرش، پاسه‌وانانی سه‌ر به‌م كۆمپانیایه كه به‌رپـرسـیارێتی پاراستنی ئاسایشی ئه‌و دیبلۆماتانه‌یان له ئه‌ستۆدا بووه ته‌قه‌یان كردووه. ئێسـتا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكایی و عێراقی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه لـێـكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن ئه‌و پاسه‌وانانه به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان كردووه. سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ڕووداوه‌كه‌ی مه‌حكوم كرد و به تاوانی ناوزه‌ندكرد.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان ڕۆژی دووشه‌ممه له‌میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكیاندا كه ئه‌مانجی تۆڕه‌كانی ئه‌لقاعیده بووه له عێراق 7 تێرۆریستیان كوشتووه و 31 گومانباریشـیان ده‌سـتگیركردووه.