Accessibility links

ڕێـپـێوانی ناڕه‌زایی له‌ دژی شه‌ڕی عێراق له‌ واشـنتۆنی پایته‌خت سـازده‌كرێت


هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ری دژه‌ شه‌ڕ له‌ واشـنتۆن گردبووبوونه‌وه‌ تا داوای كۆتایـی هێنان به‌ شه‌ڕ له‌ عێراق بكه‌ن و هه‌روه‌هاش كشـانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كان، وه‌ بێ له‌و دوو داوایه‌ش، داوای له‌سه‌ر كار لابردنی سه‌رۆك بوشـیشـیان ده‌كرد.

جه‌نگاوه‌رانی دێرین و كه‌سوكاری ئه‌ندامانی له‌شـكر و به‌لایه‌نی كه‌م 5 هه‌زار كه‌سیش له‌وانه‌ی دژی هه‌بوونی له‌شـكری ئه‌مریكان له‌ عێراق دروشمی دژه‌ شه‌ڕیان ده‌گوته‌وه‌ هاوكاتی چوونیان له‌ كۆشـكی سـپـیـیه‌وه‌ به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

ڕامزی كلارك وه‌زیری پـێشـووی دادی ئه‌مریكا یه‌ك له‌ گوتار خوێنه‌ره‌ سه‌ره‌كیـیه‌كان بووه‌ له‌ خۆپـیشـاندانه‌كه‌دا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوشی به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌شـكه‌نجه‌ و ڕفاندن و پـێشـێـلكاریـیه‌كانی تری مافه‌كانی مرۆڤ گوناهباركرد.

كه‌سـایه‌تی دژه‌ شه‌ڕیش (سیندی شیهان) یاوه‌ری كلارك بووه‌ و به‌ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای گوت له‌و بڕوایه‌دایه‌ گه‌لی عێراق به‌ ڕێز و سـتایشه‌وه‌ ڕێـگه‌ به‌ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ده‌ن له‌ وڵاته‌كه‌یاندا.

نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سێـكیش له‌وانه‌ی دژی ئه‌و خۆپـیشـاندانه‌ بوون به‌ درێژایی ئه‌و شه‌قامانه‌دا ڕیزیان گرتبوو، كه‌ خۆپـیشـانده‌رانی دژه‌ شه‌ڕیان پـیادا ڕه‌ت ده‌بوون و ئاڵای ئه‌مریكایان ده‌شه‌كانده‌وه‌ و به‌ ده‌نگی به‌رز پـشتیوانی خۆیانیان بۆ له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕاده‌گه‌یاند.

XS
SM
MD
LG