Accessibility links

كورد له‌سه‌ر كوشتنی به‌ناو نامووس به‌ده‌نگ دێن

  • Brian Padden

ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق هێشـتا خه‌ریكی سه‌وداكردنه‌ له‌ پـرۆسه‌ی ڕامیاری و كه‌لتوریـیه‌كان له‌ كوشـتنی دڕه‌ندانه‌ی نامووس په‌رسـتی دوعا خه‌لیلی كه‌چه‌ ته‌مه‌ن 17 سـاڵه‌ی ئێزیدی له‌ مانگی چوار. پـیاوه‌كان له‌ گوندێـكدا كچه‌كه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕێـكی موسـڵمانی خۆشویسـتبوو كوشـتبوویان. پاش ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی كوشتنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوبووه‌وه‌، بووه‌ مایه‌ی توڕه‌بوونی خه‌ڵـك.

گروپی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێن ئه‌و جۆره‌ به‌ناو نامووس كوشـتنه‌ له‌ هه‌موو عێراقدا باوه‌ و ته‌نها له‌ناو په‌یڕه‌وكه‌رانی ئاینێـكدا نه‌وه‌سـتاوه‌.

په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا براین پاده‌ن له‌ شـاری هه‌لێره‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت كه‌ چۆن گروپـێـك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی كه‌ مشـتومڕی له‌سه‌ره‌ له‌ هه‌وڵێـكدا بۆ فێركردنی خه‌ڵـكی و گۆڕینی كه‌لتور به‌كارده‌هێنێت.

هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و فه‌خریـیه‌ دۆسكی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن و هه‌روه‌ها ده‌شـتوانن ڤیدیۆی ڕاپـۆرته‌كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزیش بـبینن. له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG