سه‌رۆك جۆرج بوش گوتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی
پـشـتیوانی خۆی بۆ سـتراتیژی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق ته‌رخان كرد و به‌ڵێنی دا هه‌ندێـك له سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له عێراق تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ بكێشـێـته‌وه، وه گوتی ئه‌و پـێشـنیازه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریـیه‌س بۆ كشـانه‌وه‌ی نزیكه‌ی 6 هه‌زار سه‌رباز كردوویه‌تی په‌سه‌ندی ده‌كات.
سه‌رۆك بوش له‌میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا جارێـكی تریش سـتایشی سه‌رۆك عه‌شـره‌ته‌كانی هه‌رێمی ئه‌لئه‌نباری كرد به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی عێراقی و هاوپه‌یماناندا هه‌یانبووه بۆ ده‌ركردنی ئه‌لقاعیده له هه‌رێمه‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها گوتیشی سه‌ركه‌وتنی عێراقێـكی ئازاد گرنگی خۆی هه‌یه بۆ باری ئاسایشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
گوتاری دیموكراته‌كانیش تۆم لانتۆسی Tom Lantos ئه‌ندامی كۆنگرێس و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباره ده‌ره‌وه‌یـیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پـێشـكه‌شی كرد و گوتی ئێمه‌ش و گه‌لی ئه‌مریكا ده‌زانین كه قه‌یرانی عێراق له بارێـكی ناله‌باردایه و زۆرترایه‌تی ئه‌ندامانی كۆنگرێس و گه‌لی ئه‌مریكاش ده‌یانه‌وێت هێزه سه‌ربازیـیه‌كان له عێراق بكشـێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش و هه‌روه‌ها گوتاری دیموكراته‌كان هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.