وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ده‌شێت ژماره‌ی
سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به هاتنی كۆتایی سـاڵی داهاتوو به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 35 كه‌مبكرێنه‌وه، واته بۆ نزیكه‌ی 100 هه‌زار سه‌رباز.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز گه‌یتس له پـنتاگۆن به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه بارودۆخی عێراق له سـاڵی 2008 دا ئه‌وه‌نده باشبێت به جۆرێـك زه‌مینه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتری ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان خۆش بكات به به‌راورد به‌و خشـته‌یه‌ی ئێسـتا بۆی دانراوه، به‌ڵام به‌ڕێز گه‌یتس گوتی ئه‌و ته‌نها ئومێدی خۆی ده‌رده‌بڕێ و نه‌ك نه‌خشه‌یه‌كی كێشـراوه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوشه‌وه.
شـایانی باسه هه‌نووكه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 169 هه‌زار سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه. به‌ڕێز گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌و ئۆمێده‌واره له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا فه‌رمانده‌كانی سوپای ئه‌مریكا بتوانن پـێشـنیازی كشـانه‌وه‌ی 5 تیپ له كۆی ئه‌و 20 تیپه‌ی كه ئێسـتا له عێراقدا بڵاوبوونه‌ته‌وه بكه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ئاستی ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ی سه‌رۆك بوش له گوتاری ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاندبوو. به‌ڕێز بوش له گوتاره‌كه‌یدا گوتبووی نزیكه‌ی 6 هه‌زار سه‌رباز به هاتنی كۆتایی ئه‌مسـاڵ له عێراق ده‌كشـێنه‌وه.