سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNHCR، خانمی لویس ئاربوور، له میانه‌ی ووتارێكدا كه پێشكه‌شی ڕێكخراوه‌كه‌ی كرد باسی له سه‌رپێچی‌یه‌كانی مافی مرۆڤ له كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ و ئێران و بورما كرد.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خانمی لویس ئاربوور ئاماژه‌ی به چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی جێگای نیگه‌رانی كرد، ئه‌و خانمه گوتی ئه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه چیان له ده‌ست دێت ئه‌نجامی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانی گه‌وره یان لێ ڕووداوه، به‌رپرسیار بكرێن.
خانمی ئاربوور كه لێكۆله‌ره‌وه‌یه‌كی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ پێ ڕاگه‌یشتن به تاوانه كانی شه‌ڕ، شێلگیره یاخود سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانیان لێ ڕووداوه ده‌بێت سزا بدرێن. ساڵی ڕابردوو ، ئه‌و خانمه سه‌ردانی كۆماری دیموكراتیكی كونگۆی كرد و گوتی سه‌ردانه‌كه به تایبه‌تی تیشكی خستبوه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی لێخوش‌بوون.
ئه‌و خانمه پێ ناخۆش بوونی خۆی ڕاگه‌یاند كه له‌وه‌تای سه‌ردانه‌كه‌ی ، هیچ پێشكه‌وتنێك له بواری به‌جێ گه‌یاندنی دادوه‌ری بۆ گه‌لێك له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی پێشێلبووی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ڕێوه نه‌چووه .
خانم ئاربوور گوتیشی " من به‌رده‌وام نیگه‌رانم سه‌باره‌ت به لاوازی به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات. هیچ كام له‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2007 دا تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه ده‌ستگیر نه‌كراون و نه‌هێنراونه‌ته به‌رده‌م دادگا. به شێوه‌یه‌كی فراوان، ده‌ست تێوه‌ردان هه‌یه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی و سیاسی‌یه‌وه بۆ ناو كاروباری دادوه‌ری و به تایبه‌تی له حاڵه‌ته ناودار و دیاره‌كاندا. دادگاییه‌كانی ئه‌م دواییانه جێگای پرسیارن كه سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری له‌و ووڵاته‌دا."
له مانگی حه‌وت‌دا، ئۆفیسی خانمی ئاربوور له ڕاپۆرتێكی بڵاوكراوه‌دا سه‌ربازان و پۆلیسی كۆنگوی تاوانبار كرد كه به شێوه‌یه‌كی ره‌مه‌كی هێز و زه‌بری له ڕاده به ده‌ریان به‌كارهێنا كه تێكهه‌ڵچوون له هه‌رێمی باس له ڕۆژئاوا سه‌ركوت بكه‌ن. به پێی ڕاپۆرته‌كه، له مانگه‌كانی 1 و 2 ی ساڵدا، 150 كه‌س له ماوه‌ی خۆ پێشاندانه‌كان دا كوژراون.
خانم ئاربوور له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا سه‌ردانی ئێرانی كرد. به پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی، به‌ربه‌سته‌كانی حكومه‌ت بۆ سه‌ر جودابیران هه‌روا زیادتر ده‌بێت. ئه‌و خانمه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێران‌دا، پێی گووتن ئه‌وان ده‌بێت پارێزگاری له مافی ده‌ربڕینی ئاشتیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتیشی نیگه‌رانی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی گه‌نجان ده‌ربڕیوه.
قانوونی توندی ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانی وه‌ك كوشتن، ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ناموس، كاری به پێچه‌وانه‌ی ئایین، تاڵانی له ڕێگای چه‌كداری و قاچاخی به‌نگ و موخه‌ده‌رات ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت بۆ میرمنداڵانیش ده‌ستوری مه‌رگی داوه.
له ماوه‌ی ووتاره‌كه‌ی دا، ئاربوور پێناخوش بوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌سه‌ركوتكردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌ربڕی كه له بورما به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوانه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن. ئه‌و خانمه جارێكی تر به جیدی داوای له كاربه‌ده‌ستان كرد كه گرتوان و زیندانیانی سیاسی ئازاد بكه‌ن و ڕێز‌لێنان له مافه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێن.
له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دا، 47 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه كارنامه‌ی مافه‌كانی مروڤی ژماره‌یه‌ك له ووڵاتان ده‌خه‌نه به‌ر باس و چاو له مه‌سه‌له‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان، شورت و گوم كردن، گرتنی به‌ره‌مه‌كی و له سێداره‌دانی له ڕاده به ده‌ری به بێ دادگایی كردن وه‌ك دیارده‌یه‌كی جیهانی ده‌كه‌ن.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌که كه له لایه‌ن هاوكاران سه‌ڵاحی پیرۆتی و نه‌شوان كاڵێ بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ئاماده كراوه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.