Accessibility links

دیموكراته‌كان ده‌ڵێن سه‌رۆك بوش له‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی پلانه‌كه‌ی عێراق شـكستی هێناوه‌


سـیناتۆری دیموكرات جاك ڕید ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش له‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی پلانه‌كه‌ی شـكستی هێناوه‌، ئه‌وه‌تا نه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به‌شه‌ڕه‌كه‌ هێناوه‌ و نه‌ بیانوویه‌كی قایلكه‌ری هه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامبوون تیایدا.

جاك ڕید كه‌ ئه‌ندامێـكی گه‌وره‌ی كۆمیته‌ی كاروباری له‌شـكری ئه‌نجومه‌نی سیناته‌، به‌ناوی دیموكراته‌كان وه‌ڵامی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش دایه‌وه‌ و گوتی پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بۆ كشـانه‌وه‌ی هه‌ندێـك له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ مانگی دوانزه‌دا له‌ عێراق هیچ گۆڕانكاریـیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ نیـیه‌.

جاك ڕید گوتیشی زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كان له‌ عێراق كه‌ پـێشـتر ئه‌مسـاڵ سه‌رۆك بڕیاری له‌سه‌ر دا، به‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی نه‌گه‌یشت كه‌ ئه‌ویش ڕێـگه‌ خۆشكردن له‌به‌رده‌م ڕێبه‌رانی عێراقدا تاوه‌كو پـێشـكه‌وتنی سـیاسی به‌ده‌ستبهێنن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گوتاره‌كه‌ی سیناتۆر جاك ڕید بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG