سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت به سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ڕێـگه ده‌بێت له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا 5700 سه‌ربازی ئه‌مریكایی، له‌كۆی 168 هه‌زار، بكشـێنرێنه‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپی گوتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنی پـێشكه‌شكرد و تیایدا گوتی ده‌كرێت هێزه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه چونكه ئه‌و بڕیاره‌ی كه پـێشتر ئه‌مسـاڵ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هێزه‌كان له عێراق درا باری ئاسایشی له‌و وڵاته‌دا باشتركرد.
سه‌رۆك بوش گوتیشی كه‌وا پلانه نوێـیه‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌ه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق تا ناوه‌ڕاستی سـاڵی 2008 به‌رده‌وام ده‌بێت، وه نزیكه‌ی 130 هه‌زار سه‌رباز ده‌مێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به حكومه‌تی عێراقی سه‌رۆك بوش گوتی هه‌ندێ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌سـتهێناوه، وه‌كو دانانی بوجه و هاوبه‌شیكردن له داهاته‌كانی نه‌وتدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كاندا و ڕێـگه‌دان به كۆنه به‌عسـیـیه‌كان كه جارێـكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه ناو له‌شـكر و یان موچه‌ی خانه‌نشینیان بده‌نێ. گوتیشی ده‌بێت ڕێبه‌رانی عێراق زیاتر كار بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشتـیمانی بكه‌ن.
پاشان سه‌رۆك بوش له به‌شێـكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌ی گوتی سه‌ركه‌وتن له دامه‌زراندی عێراقێـكی ئازاد زۆر گرنگه بۆ ئاسایشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه گوتی عێراقێـكی ئازاد ڕێـگه به بوونی بنكه و مۆڵگه‌ی ئه‌لقاعیده نادات، عێراقێـكی ئازاد دژ به خواسته وێرانكاریـیه‌كانی ئێران ڕاده‌وه‌سـتێت، عێراقێـكی ئازاد توندڕه‌وه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و توانایی هاوڵاتیـیانی ئازاد ده‌كات و ده‌بێته خوازیاری سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، عێراقێـكی ئازاد ده‌بێته نموونه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵـكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌بێته هاوپه‌یمانمان له شه‌ڕی دژ به تێرۆردا، وه ئه‌وانه ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان باشتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت بۆ پاراسـتنی نه‌وه‌ی ئاینده‌ی ئه‌مریكایی‌یه‌كان ده‌بێت ئێمه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین، وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه له عێراق بكشێنه‌وه ئه‌وا توندڕه‌وه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه به‌هێزتر ده‌بنه‌وه، وه ئێرانیش سوود له ڕه‌وشه‌كه وه‌رده‌گرێت و هه‌وڵ ده‌دات چه‌كی ناوه‌كی به‌ده‌ستبهێنێت و پاشـان ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرێت، وه عێراقیش له‌وانه‌یه توشی كاره‌سـاتێـكی مرۆڤایه‌تیـیانه ببێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14 خوله‌كه.