به‌پـێی هه‌واڵه‌كان وتووێـژ و دانوسـتاندنه‌كانی تایبه‌ت به قانونی نه‌وت له عێراق گه‌یشتۆته قۆناغێـكی ئاڵۆز، پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق دكتۆر حسێن شه‌هرسـتانی
گوتویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی ئه‌وه‌ی نیـیه ڕێـكـكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپـانیا بیـانیـیه‌كاندا بكات.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ فریاد ڕه‌واندزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئیتیحاد سـازكردووه.
فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت به ڕای من دكتۆر حسێن شه‌هرسـتانی به كه‌یفی خۆی یه‌كێـك له گرنگترین مادده‌كانی ده‌ستور لێـكده‌داته‌وه و ته‌فسیری ده‌كات، چونكه هه‌موو سـیاسه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها گاز له عێراق به تایبه‌تی ئه‌و بیرانه‌ی كه‌وا له پارێزگاكان و له هه‌رێمه‌كاندان پـێویسته به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی پارێزگاكان ئیداره‌بكرێت، بۆیه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ڕاست نیـیه كه حسێن شه‌هرسـتانی ده‌یڵێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.