Accessibility links

WHO : بڵاوبوونه‌وه‌ی درمی كۆلێرا له‌ باكوری عێراق ته‌شه‌نه‌ ده‌كات


ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO ده‌ڵێت بڵاوبوونه‌وه‌ی درمی كۆلێرا له‌ باكوری عێراق ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی ناوبراوی بنكه‌ له‌ ژنێڤ ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌نێو شـاره‌كانی باكوری عێراقدا 16 هه‌زار هاوڵاتی نیشـانه‌كانی درمی كۆلێرا تیایاندا ده‌ركه‌وتووه‌ و 10 كه‌سیش تا ئێسـتا له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ پـێشـتر هه‌واڵی 7 هه‌زار حاڵه‌تی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌ له‌نێو ئه‌و سێ پارێزگایه‌دا ڕاگه‌یاندرابوو.

درمی كۆلێرا سـكچوونێـكی به‌هێزی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌ خێرایی له‌ ڕێـگه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پـیسبوو و هه‌روه‌ها خۆراكه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌. كاربه‌ده‌سـتانی خۆجێـی له‌ پارێزگاكانی باكوری عێراق له‌ پـێناو ڕێـگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا، مادده‌ی كلۆریان كردۆته‌ نێو سـیستمی تۆڕی ئاو خواردنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی دیكه‌شـیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گرتۆته‌ به‌ر.

XS
SM
MD
LG