سه‌رۆك بوش له دره‌نگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، ووتارێكی بۆ سه‌رانسه‌ری ووڵات پێشكه‌ش كرد و تیایدا ڕایگه‌یاند ده‌ست ده‌كرێت به كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك بدات به‌وه‌ی كه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی تر له عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه. سه‌رچاوه هه‌واڵی‌یه‌كانیش ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت دوای ئه‌و كه‌م كردنه‌وه‌یه‌ش، هێشتاش هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق زۆرتر ده‌بێت به به‌راوورد له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ختی پێش بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ناردنی هێزی زیاتری سه‌ربازی بۆ عێراق.
بێ له‌وه‌ش سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له دره‌نگانێكی ئه‌مساڵه‌وه، ئه‌ركی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌گۆڕێت و له هێزێكی چاودێریكردنه‌وه ده‌بێته هێزێكی پشتیوانی بۆ له‌شكری عێراق.
له‌م ووتاره‌یدا، سه‌رۆك بوش وه‌ك میدیای ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی پێكردووه ڕووی زمانی ووتاره‌كه‌ی له سێ لایه‌ن كردووه و به‌و هیوایه بووه هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نانه په‌یامی خۆی له ووتاره‌كه‌دا وه‌رگرتبێت.
بۆ ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكی‌ییه‌كانیش، سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی به ئاماده‌یی خۆی داوه تا هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ كشانه‌وه بێنێت له عێراق‌دا.
دووه‌میشیان ڕووی زاری له ڕێبه‌رانی عێراق بووه كه نه‌یانتوانیوه هه‌نگاوێكی به‌ره‌و پێش بنێن ڕووه و ئاشت بوونه‌وه‌ی نیشتمانی.
یه‌كێ له‌و خاڵانه‌ی سه‌رۆك بوش له ده‌می داواكردنی زیادكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان باسی لێوه ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو كه ده‌بنه یارمه‌تیده‌ر بۆ عێراقی‌یه‌كان تا زووتر چاره‌سه‌ری سیاسیانه له ووڵاته‌كه‌یاندا بهێنه كایه‌وه.
سێهه‌میشیان بۆ یاخیبووانی عێراقی بووه كه شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن تا ناچاری بكه‌ن له عێراق بێته ده‌رێ.
بۆ زانینی كاردانه‌وه‌ی عێراقی‌یه‌كان له به‌رامبه‌ر ووتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش، هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح په‌یوه‌ندی به چه‌ند كاربه‌ده‌ستێك و شاره‌زاییه‌كی سیاسی عێراقی‌یه‌وه كردووه و ڕاپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش بریتین له:
د. سه‌لیم عه‌بدوڵا - به‌ره‌ی ته‌وافوق
قادر عه‌زیز - سه‌رۆكی پارتی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی عێراق
زانا سه‌عید ڕۆستایی - ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی
د. عامر ئه‌لته‌میمی - ئه‌ندامی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی و نوێنه‌ری لیژنه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی عێراقی‌یه‌كان له كۆمكاری عه‌ره‌ب
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.