Accessibility links

برایه‌ن كه‌توولس باس له‌ كاریگه‌ری كوشتنی شێخ سه‌تار ئه‌بو ڕیشه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات


پـێش چه‌ند كاتژمێرێـك له‌وه‌ی سه‌رۆك بوش گوتاره‌كه‌ی خۆی پـێشـكه‌ش بكات، یه‌كێـك له‌ ناودارترین ڕێبه‌ری عه‌شره‌ته‌ سوننه‌كانی كه‌ له‌دژی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق شه‌ڕ ده‌كه‌ن كوژرا.

شێخ عه‌بدول سه‌تار ئه‌بو ڕیشه‌، ڕێبه‌ری تیره‌یه‌كی عه‌شره‌تی دلێم ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ نزیـك ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شـاری ڕومادی به‌ بۆمبێـكی لاڕێ كوژرا.

شێخ عه‌بدول سه‌تار هه‌رچه‌نده‌ شێخێـكی به‌ ته‌مه‌ن نه‌بوو، 37 سـاڵ بوو، به‌ڵام توانی گۆڕانكاریـیه‌كی گه‌وره‌ له‌ بیروبۆچوونی زۆر له‌ سوننه‌كانی ناوچه‌كه‌ی خۆیدا بكات، وه‌ وای له‌ زۆر چه‌كداری سوننه‌ كرد ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان ده‌كرد، چیتر ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌كه‌ن و لوله‌ی چه‌كه‌كانیان ئاڕاسـته‌ی تێرۆریسـتانی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان بكه‌ن و بیانكه‌نه‌ كۆیله‌ی ژێر ده‌ستی خۆیان.

ئایا ئه‌م ڕووداوه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دورخسـتنه‌وه‌ی عه‌شره‌ته‌ سوننه‌كان له‌ گروپی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره‌ هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ برایه‌ن كه‌توولس Brian Katulis، شاره‌زای كاروباری عێراق له‌ ناوه‌ندی ئه‌مه‌رێـكان پـرۆگرێس Center for American Progress سـازكردووه‌، وه‌ پاشـان وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ ده‌توانن گوێـبیـستی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG