Accessibility links

سه‌رۆك بوش به‌نیازه‌ كشـانه‌وه‌ی به‌شێـكی كه‌می هێزه‌كان له‌ عێراق په‌سه‌ند بكات


كاربه‌ده‌سـتانی كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش له‌ گوتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا بڕیاری كشـانه‌وه‌ی 30 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هه‌رچه‌نده‌ دیموكراته‌كان ده‌ڵێن پـلانه‌كه‌ به‌س نیـیه‌.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێن شه‌وی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆك خه‌ریكی مه‌شقی خوێندنه‌وه‌ی گوتاره‌كه‌ی بووه‌ كه‌ هه‌تا ئێسـتا زیاتر له‌ 20 به‌رنووسی هه‌یه‌، وه‌ ده‌ڵێن سه‌رۆك بوش پـێـشـنیاری ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌ترییه‌س په‌سه‌ند ده‌كات بۆ كشـانه‌وه‌ی 30 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق هه‌تا مانگی حه‌وتی سـاڵی 2008 ، به‌مه‌ش 130 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌مێـنـه‌وه‌.

تۆنی سـنۆی گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت ئه‌و 30 هه‌زار سه‌ربازه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا وه‌ك به‌شـێـك له‌ سـتراتیژیـیه‌تی زیادكردنی له‌شـكر ڕه‌وانه‌ی عێراق كراون، ڕێـگه‌یان به‌ فه‌رمانده‌كانی ئه‌مریكا داوه‌ به‌رپـرسـیارێتی زیاتری هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاسایشی بده‌نه‌ ده‌ست هێزی ئاسایشی عێراق. به‌ڵام ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی دیموكراته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی سینات هاری ڕید ده‌ڵێت كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌رباز مانای گۆڕینی كاره‌كان نیـیه‌.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری به‌شتی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا سكۆت ستێرنس له‌ كۆشـكی سـپـی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌ و هاوكارانمان كاوه‌ كرمانج و سمكۆ عه‌زیز وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG