Accessibility links

دكتۆر سارێن ئازه‌ر سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی دژ به‌ تێرۆریزم و ئازادی سڤیل ده‌دوێت


سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی دژ به‌ تێرۆریزم و ئازادی سڤیل و هه‌روه‌ها ڕۆڵی وڵاتانی ئیسلام له‌م جه‌نگه‌ی تێرۆریزمدا، هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر سارێن ئازه‌ری نیشته‌جێی كه‌نه‌دا سـازداوه‌.

دكتۆر سارێن ده‌ڵێت به‌ دوای هێرشه‌كانی یازده‌ی سـێـپـته‌مبه‌ری 2001 جۆرێـك له‌ هاوكێشـه‌كانی نێوخۆی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی و جیهان به‌گشتی ئاڵوگۆڕێـكی به‌ربڵاوی به‌سه‌ردا هات. ده‌شڵێت یازده‌ی سێپـته‌مبه‌ر بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا نیشـانه‌ی ئه‌وه‌ بوو كه‌ هیچ كه‌س نه‌ له‌ ئه‌مریكا و نه‌ له‌ ئه‌وروپا له‌ ئه‌منیـه‌تێـكی ئاوا ئه‌وتۆ و عه‌میقدا نیـیه‌. وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به‌ ئێمه‌ ڕاگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی توندڕه‌وی ئیسلامی ده‌سـتیان ئاوڵا تره‌ زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ پـێشـتر زانیبوومان.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG