ئێران جارێـكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاره ناوه‌كیـیه هه‌ستـیاره‌كانی خۆی
ڕاناگرێت، سه‌ره‌ڕای داواكانی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لێی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كاره.
سه‌رۆكی شـاند‌ی ئێران بۆ دانوسـتاندنی ناوه‌كی عه‌لی لاریجانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له تاران ئه‌م تێـبیـنی‌یه‌ی دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی شـاند‌ی ئێرانی عه‌لی ئه‌زغه‌ر سوڵتانیـیه، پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌سـته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی
نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA له ڤیه‌ننا، هۆشـداری دا به‌وه‌ی سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ڕه‌نگه هاوكاری تاران له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمدا بخاته مه‌ترسـیـیه‌وه.
شایانی باسه سه‌رۆكی IAEA محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی مانگی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گه‌یشته ڕێـكـكه‌وتنێـك كه تیایدا پـێویسـته تاران له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێـكدا وه‌ڵامی ئه‌و پـرسـیارانه بداته‌وه كه ده‌ربا‌ره‌ی كاره ناوه‌كیـیه‌كانی ڕابردووی لێی كراوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه بزوتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێ لایه‌ن پلانه‌كه‌یان په‌سه‌ندكرد. به‌ڵام نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا قایل نه‌بوو پـشتیوانی ته‌واوی لێ بكات، وه ئه‌وه‌ش وای له محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی كرد كه هۆڵی كۆبوونه‌وه به‌جێبهێـڵێت.
وڵاتانی ڕۆژئاوا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه فشـاره‌كانی سه‌ر ئێران كه‌مده‌كاته‌وه كه لێی ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێـكردنی داواكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌مه‌ڕ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆمه‌ڵه سـزایه‌كی سێهه‌م به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت چونكه قایل نابێت چالاكیـیه ناوه‌كیـیه هه‌سـتیاره‌كانی ڕابگرێت.