پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت كۆمه‌ڵێـك چه‌كدار له هێرشـێـكیاندا بۆ سه‌ر خاڵـێـكی پـشـكنینی
پۆلیس له باكوری عێراق 6 پۆلیسـیان كوشـتووه و چه‌ند پـۆلیسێـكی تریشـیان برینداركردووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆسه‌كه له ناوچه‌ی گه‌یاره له باشوری موسڵ نراوه‌ته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه، له‌شـكر ده‌ڵێت هێزه عێراقی و ئه‌مریكیـیه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا بۆ سه‌ر شانه تێرۆریسـتیـیه‌كانی ئه‌لقاعیده له عێراق 15 گومانباری تێرۆریسـتیان ده‌سـتگیركردووه.
بڕوا ده‌كرێت دووان له ده‌سـتگیركراوه‌كان نیازیان هه‌بووه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا هێرش بكه‌نه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ.
له ڕووداوێـكی تردا له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه و له هێرشـێـكی نا ڕاسته‌وخۆدا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نزیـك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا یه‌ك كه‌س كوژراوه و 11 سه‌ربازی هاوه‌په‌یمانانیش برینداربوون.
له‌شـكر كه‌سه كوژراوه‌كه‌ی به خه‌ڵـكی وڵاتێـكی سێهه‌م ناوبرد، واته نه ئه‌مریـكیـیه و نه عێراقی، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتری له باره‌یه‌وه نه‌دا.