سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆن شینزۆ ئابێ ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاری ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه‌ی داوه چونكه وڵاته‌كه پـێویستی به ڕێـبه‌رێـكی نوێـیه كه گه‌له‌كه‌ی بتوانن پـشتیوانی لێ بكه‌ن و باوه‌ڕی پـێـبكه‌ن.
به‌ڕێز شینزۆ ئابێ، پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند مانگێـكه پشـتیوانی جه‌ماوه‌ری هاتۆته خوارێ، ڕۆژی چوارشه‌ممه له كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له تۆكیۆ بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی له پـۆسـته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌پـێی هه‌واڵی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ژاپـۆن پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌نیازه له 19 ی مانگی نۆدا سه‌رۆك وه‌زیرێـكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵـببژێرن.
به‌ڕێز شینزۆ ئابێ ده‌ڵێت ژاپـۆن له شه‌ڕی دژه تێرۆریزمدا پـێویستی به ڕێبه‌رێـكی نوێ هه‌یه.
شـایانی باسه شینزۆ ئابێ كه مانگی نۆی سـاڵی ڕابردووه ئه‌و پـۆسته‌ی گرته ده‌ست په‌یمانی دا ئاستی به‌شـداریكردنی ژاپـۆن له پاراسـتنی ئاسایشی جیهان زیاتر بكات و هه‌روه‌ها پـیاداچوونه‌وه به ده‌ستوری دژه شه‌ڕی وڵات‌دا بكرێت.
شینزۆ ئابێ هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ڕه‌شه‌ی كرد به‌وه‌ی ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و په‌رله‌مان كۆمه‌كی هێزی ده‌ریایی ژاپـۆن بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانسـتان درێژه نه‌كاته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه به‌پـێی ڕه‌زامه‌ندیـیه‌كی په‌رله‌مانی ژاپـۆن كه له مانگی یازده كۆتایی پـێدێت كه‌شـتیـیه‌كانی ژاپـۆن له ئۆقیانوسی هیندی سووته‌مه‌نی به كه‌شـتیـیه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ده‌ن.
پارتی دیموكراتی ئۆپۆزیسـیۆن له‌دژی ئه‌و درێژ كردنه‌وه‌یه، وه له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی حه‌وتی ئه‌نجومه‌نی باڵای یاسادانه‌راندا له هاوپه‌یمانێـتـیـیه‌كه‌ی به‌ڕێز شینزۆ ئابێی برده‌وه.
شینزۆ ئابێ ته‌مه‌نی 52 سـاڵه و له سـاڵی 1993 به ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌لبژێردرا، وه ته‌نها یه‌ك جار پـێشتر پـۆستی له حكومه‌تدا گرتۆته ده‌ست، ئه‌ویش پـۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری سـكرتاریـیه‌تی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشوو جونیشیرۆ كۆیزوومی بووه. باوكی كاتی خۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه و باپـیریشی (نۆبووسووكه كیشی) له كۆتایی په‌نجاكاندا سه‌رۆك وه‌زیر بووه.