یاسادانه‌رانی دیموكراتی دژ به شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت چه‌ند یاسادانه‌رێـكی كۆماریش، سێشه‌ممه و بۆ ڕۆژی دووهه‌م به ڕه‌قی پـرسـیاریان ئاڕاسـته‌ی فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـكری
ئه‌مریكا له عێراق و باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ عێراق كرد.
سیناتۆری كۆماری چه‌ك هاگڵ Chuck Hagel به گومانه‌وه داوای له ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تریـیه‌س و باڵیۆز كرۆكه‌ر كرد بۆی ڕوون بكه‌نه‌وه كه ژیری و دانایی له كوێی ناردنی هێزی زیاتر و خه‌رجكردنی پاره و پولی زیاتره بۆ ئه‌و شه‌ڕه.
ڕیچارد لوگه‌ر Richard Lugar كه ئه‌ویش سیناتۆرێـكی كۆماریـیه گوتی پـێویسـتمان به پلانێـكی درێژ خایه‌ن هه‌یه.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس سیناتۆر جۆزێف بایدن Joseph Biden، كه سه‌ر به دیموكراته‌كانه و ده‌یه‌وێت ببێت به كاندیدی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، گوتی كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ستبكه‌ین به كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان.
سیناتۆری كۆماری نۆرم كۆلمان Norm Coleman ئه‌ویش تـێبینی‌یه‌كانی خۆی دا و گوتی ئه‌مریكایی‌یه‌كان ده‌یانه‌وێت ڕووناكی كۆتایی تونێـله‌كه بـبینن.
باڵیۆز ڕایان كرۆكه‌ر له وه‌ڵامی قسه‌كانی سیناتۆر چه‌ك هاگڵدا گوتی به‌ڵێ خراپـیـیه‌كی بێ شومار له جێبه‌جێـكردنی كاره‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقیدا هه‌یه، به‌ڵام به‌ره‌و پـێشـچوون له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی ڕه‌نگه ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی بهێنێته كایه‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریـیه‌س گوتی زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق سوودی هه‌بووه، وه پـێشبینی ده‌كات له سـاڵی داهاتووه‌وه ده‌ستبكرێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان.
شـایانی باسه سه‌رۆك پـێش هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری دا ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زیادبكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و هه‌روه‌ها بوار به حكومه‌تی عێراقی بدرێت خۆی باشتر ڕێـكبخات.