حكومه‌تی عێراقی خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به سـپارده‌كانی فه‌رمانده‌ی باڵای
له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌یان له‌ماوه‌ی سـاڵی داهاتوودا و هێشـتنه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌و ئاست و ژماره‌یه‌ی باری ئاسایشی پـێویست ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی عێراقیـیه‌كان ده‌توانن ئه‌و به‌رپـرسـیاریـیه‌ته بگرنه‌وه ده‌ست.
ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریـیه‌س ڕۆژی دووشه‌ممه به لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی گوت كه‌وا ئه‌و 30 هه‌زار سه‌ربازه‌ی سه‌رۆك بوش بڕیاری دا له عێراق زیادبكرێت ڕه‌نگه له ناوه‌ڕاستی سـاڵی داهاتوودا بگه‌ڕێنه‌وه وڵات. گوتیشی زیادكردنی ئه‌و هێزانه له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی زیانه سڤیلیـیه‌كان، وه هه‌روه‌ها زۆر ئامانجی دیكه‌ی له‌شـكریشی به ئه‌نجام گه‌یاند.
ڕاوێـژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی عێراقی موفه‌ق ئه‌لڕوبێعی ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریـیه‌س بوونی شه‌فافیـیه‌ت له هه‌ڵـسه‌نگاندنی بارودۆخی عێراق ده‌رده‌خات. گوتیشی حكومه‌تی عێراقی پـێشـبینی ده‌كات له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆ جێبه‌جێـكردنی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـكریـیه‌كان پـێویستی كه‌متری به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌بێت.
شـایانی باسه ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریـیه‌س و باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ عێراق ڕایان كرۆكه‌ر هه‌ردووكیان به كۆنگرێسـیان گوت كه‌وا هه‌ندێ به‌ره‌و پـێشـچوونیان له عێراقدا به‌دی كردووه. هه‌روه‌ها هۆشـداریشـیان دا له‌وه‌ی كشـانه‌وه‌یه‌كی پـێش وه‌خت له هێزه‌كاندا بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا سروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.