كاربه‌ده‌ستانی توركیا پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆرییه نه‌وتانه‌ی هه‌ڵگری گازی سروشتین له نێوان ئێران و توركیا، پاش ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دره‌نگانێكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ڕوویداو بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران گواستنه‌وه‌ی گاز ڕابگرن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كۆمپانیای بۆتاسی توركی بۆ به‌روبومی نه‌وتی گوتی ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك شارۆچكه‌ی دۆگوبایازیت له نزیك سنوری ئێرانی ڕوویدا.
تاوه‌كو ئێستاش هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكرا نی‌یه.
كۆمپانیای بۆتاس گوتویه‌تی ئه‌م ڕووداوه كارناكاته سه‌ر گه‌یشتنی نه‌وت به‌و لایانانه‌ی پشتیان به‌م بۆرییه نه‌وتانه‌وه به‌ستووه كه له ئێرانه‌وه دێن و له دوای ڕووسیاوه به دووه‌م گه‌وره‌ترین دابینكه‌ری گازی سروشتی بۆ توركیا داده‌نرێن .
جێی باسه، ئه‌م كاره گێره‌شێوییانه‌ش كه له بۆرییه نه‌وته‌كانی به‌ره‌و توركیا له ئێران و عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ڕووداوی باون و له‌و ناوچانه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن كه چه‌كدار كورده‌كان تیایاندا چالاكن.