سه‌رۆك وه‌زیری پـێشووی پاكسـتان نه‌واز شه‌ریف، ڕۆژی دووشه‌ممه به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی پاكستان له له‌نده‌نه‌وه گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسلام ئاباد و له‌وێ ده‌ستبه‌جێ ده‌سـتبه‌سه‌ر كرا و پاش چه‌ند كاتژمێرێـك جارێـكی تر به‌ره‌و عه‌ره‌بسـتانی
سعودی دوور خرایه‌وه.
به‌ڕێز نه‌زاز شه‌ریف، پاش 8 سـاڵ له‌و كوده‌تا بێ خوێن ڕشـتنه‌ی كه ژه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز موشه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی ئێسـتای پاكستان به‌سه‌ریدا كردی و له وڵاته‌كه دووری خسته‌وه، گه‌ڕایه‌وه ئیسلام ئابادی پایته‌خت.
پاش 90 خوله‌ك له به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌مار گرژیـیانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف له فڕۆكه‌كه هاته خوارێ و پاش ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستبه‌سه‌ركرا. كاربه‌ده‌ستان گوتیان ئه‌و به گه‌نده‌ڵی و پاره خواردن تاوانباره.
پاش ماوه‌یه‌كی كورت كاربه‌ده‌سـتان ڕایانگه‌یاند كه‌وا به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف سواری فڕۆكه‌یه‌ك كراوه كه به‌ره‌و عه‌ره‌بسـتانی سعودی ده‌فڕێت.
وه‌زیری ناوخۆی پاكسـتان ئافتاب ئه‌حمه‌د شیرباو پـێشتر گوتبووی هه‌رچـیـیه‌ك به‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیری پـێشوودا بێت به‌پـێی قانون ده‌بێت.
شـایانی باسه حكومه‌تی پاكسـتان زووتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر بێت و به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف بگه‌ڕێته‌وه وڵات ئه‌وا به تاوانی گه‌نده‌ڵی ده‌سـتگیر ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه‌ی مانگی ڕابردووی دادگای باڵا ڕێـگه‌ی پـێده‌دات بگه‌ڕێته‌وه.
به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف نزیكه‌ی 7 سـاڵی له ده‌ربه‌ده‌ری بردۆته سه‌ر، وه به‌نیازه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ببێته‌وه.
هێزه‌كانی پـۆلیس له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی نه‌واز شه‌ریف له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـگایه‌ی به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌چێت به‌یه‌كیان دا، وه هێزه‌كانی پـۆلیس به تێـڵا و گازی فرمێسـك ڕێژ به‌ره‌و ڕووی لایه‌نگرانی نه‌واز شه‌ریف بوونه‌وه، وه به ده‌یان كه‌سیشـیان لێ ده‌سـتگیركردن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا دانیال شێرف له ئیسلام ئاباد ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.