Accessibility links

به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌ عێراق ده‌كوژرێن


پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه‌ و له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغی شـاری كوفه‌ی پـیرۆزی شیعه‌كان به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س كوژران و 7 ی دیكه‌ش بریندابوون.

ده‌سـه‌ڵاتداران ده‌ڵـێـن دووان له‌ كوژراوه‌كان منداڵ ‌بوون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و هاوپه‌یمانان هێرشـێـكی ئاسـمانی و زه‌مینیـان له‌ شـاری كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ یاخیبووانی سوننی، وه‌ ده‌ڵـێن به‌لایه‌نی كه‌م سێ هه‌ڵمه‌تی جیا كراوه‌، وه‌ تیایدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 13 كه‌سیان له‌سه‌ر كاری تێرۆریستی ده‌سـتگیركردووه‌.

هاوكات له‌ كرده‌وه‌ی تردا له‌ ناوچه‌ی ڕه‌شـاد و موسڵ به‌لایه‌نی كه‌م 12 گومانباری تر ده‌سـتگیركراون.

له‌ شوێنێـكی تری باكوری عێراق، له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌ی قه‌یاره‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆمبێـكی هه‌ڵداوه‌ و دوو گومانباری كوشـتووه‌ كه‌ خه‌ریكی چاندنی بۆمبی لاڕێ بوون. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ كرده‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ ئه‌نجام بدرێت.

XS
SM
MD
LG