هێزه‌كانی ئاسایشی خۆجێـیی له جه‌زائیر ده‌ڵـێن ڕۆژی شه‌ممه
له‌ئاكامی هێرشـێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌ك له شـارۆچكه‌ی دیلیس له كه‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات به‌لایه‌نی كه‌م 17 كوژراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌م هێرشه پاش دوو ڕۆژ له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی هات كه له شـارۆچكه‌ی باتنه له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات كرا و تیایدا 15 كه‌س كوژران و زیاتر له 70 كه‌سی دیكه برینداربوون. ڕووداوه‌كه به ماوه‌یه‌كی كورت پـێش سه‌ردانێـكی به‌رنامه بۆ دانراوی سه‌رۆك عه‌بدول عه‌زیز بۆته‌فلیقه بۆ ئه‌و شوێنه بوو.
گه‌واهیده‌ران گوتیان خۆكوژه‌كه چووبووه نێو قه‌ره‌باڵغی ئه‌و خه‌ڵـكه‌ی چاوه‌ڕێی بینینی سه‌رۆكیان ده‌كرد.
به‌ڕێز بۆته‌فلیقه ئه‌و كه‌سـانه‌ی مه‌حكومكرد كه هێرشی تاوانكاری له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه گوتی جه‌زائیر به‌ڵێنی داوه ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشتیـمانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نیكۆلاس ساركۆزی ئه‌و هێرشه خۆكوژیـیه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد، وه به توندوتیژیـیه‌كی دڕندانه‌ی بێ مانای ناوزه‌ندكرد.