له‌و ڕاپۆرتانه‌دا که پێشکه‌شی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا کران سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق، ئاماژه دراوه به‌وه‌ی که حکومه‌تی عێراقی سه‌رکه‌وتنێکی سنوورداری به ده‌ستهێناوه به تایبه‌تی له بواری ئاسایش‌دا، به‌ڵام به به‌رده‌وامیش کێشه‌کانی تایبه‌ت به ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌یه. سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت باوه‌ڕی وایه گروپه نه‌ژادییه جیاوازه‌کان ده‌ستیان به کارکردن پێکه‌وه کردووه.
ڕاپۆرته‌کانی شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن حکومه‌تی عێراقی به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی و ناکۆکی نێوانیان که‌وتۆته قه‌یرانه‌وه. ئه‌و کاره‌ی که بۆته مایه‌ی دواکه‌وتنی هێنانه‌دی پێشه‌وه‌چوونی پێویست له ئاشتبوونه‌وه‌ی سیاسی و کۆتایی به شه‌ڕی چوار ساڵه‌ی ووڵاته‌که.
سه‌رباری ڕاپۆرته‌کان، سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی له هه‌ڵسه‌نگاندنیدا بۆ پێشه‌وه‌چوونه‌کان گه‌شبینه بۆ زیاتر نزیک بوونه‌وه‌ی سونه و شیعه و کورده‌کان له ئاشتبوونه‌وه‌ی سیاسی‌یه‌وه.
له شاری سلێمانی، سه‌رۆکی عێراقی به په‌یامنێرانی گوت عێراقی‌یه‌کان له پێشه‌وه‌چوون‌دان ڕووه‌و ئاشتبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه سیاسی‌یه جیاوازه‌کان. به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتیشی ئه‌مه بۆ ئاینده‌ی عێراق باشه.
سه‌باره‌ت به دابڕان و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی زۆر له ئه‌ندامانی حکومه‌تی عێراقی، سه‌رۆکی عێراقی گوتی ئه‌وه به‌شێکی ئاسایی‌یه له گه‌مه‌ی سیاسی نێو سیسته‌می دیموکراسی.
شایانی باسه، به‌ڕێز تاڵه‌بانی ئه‌م تێبینیانه‌ی ڕاگه‌یاند چه‌ند ڕۆژێک پێش ده‌رچوونی ڕاپۆرتی گرنگی چاوه‌ڕوانکراوی فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق له لایه‌ن ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌ترییه‌س و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکی له عێراق رایان کرۆکه‌ر سه‌باره‌ت به پێشه‌وه‌چوون و گیروگرفته‌کانی عێراق بۆ سه‌رۆک بوش و کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکی. ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش ده‌بێت به ڕۆشنایی یارمه‌تیدانی بڕیار وه‌رگرتن سه‌باره‌ت به درێژه‌دان به قه‌باره‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا له عێراق یاخود که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی.
له کاتێکدا، سه‌رۆک تاڵه‌بانی سووره له‌سه‌ر گه‌شبینی بارودۆخه‌که، شیکه‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکی برایان کاتیۆلیس له ناوه‌ندی به‌ره‌وپێشچوونه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان ده‌ڵێت عێراق له پرۆسه‌ی شکاندن و هه‌ڵوه‌شاندنی سیاسی‌دایه.
هه‌روه‌ها گوتی " زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه له ساڵی 2005 دا هه‌ڵبژێران و له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه هه‌ڵبژێران که پشتگیری‌یان له ناوه‌ندێکی به‌هێز نه‌ده‌کرد. له زۆر ڕووه‌وه، ناکۆکی‌یه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌کانی نێو ڕێبه‌رانی عێراقی له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو که ئایا ووڵاته‌که چی‌یه و ده‌بێت چۆن بێت."
له ڕاپۆرتێکیشدا که ئه‌وه‌نده نابێت بڵاوکراوه‌ته‌وه، ڕێکخراوی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت له مانگی هه‌شتی ڕابردوودا ڕه‌وشی عێراق خراپتر بووه؛ عێراقیش به نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و توندوتیژاوی ناوزه‌د کردووه و ئاماژه به ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناو گونده ئێزیدییه‌کانی باکوری عێراق دا که تیایدا نزیکه‌ی پێنج سه‌د که‌س گیانیان له ده‌ستدابوو له خوێناوی‌ترین هێرش‌دا له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی عێراق له ساڵی 2003 ه‌وه ده‌ستی پێکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، یوست هیلته‌رمانی سه‌ر به‌و ڕێکخراوه ده‌ڵێت گروپه سیاسی‌یه‌کانی عێراق ناکۆکی و جیاوازی نێوانیان چاره‌سه‌ر ناکه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی " ئێمه داخوازی ده‌که‌ین که به‌ره‌و ئاستێکی جیاواز هه‌نگاو بنێین، به‌ره‌و ئاستی هه‌رێمی هه‌نگاو بنێین. هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ووڵاتانی دراوسێی عێراق و ئه‌و ووڵاتانه له‌گه‌ڵ ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا هه‌بێت."
هیلته‌رمان ده‌ڵێت ئه‌و ووتوێژانه ده‌بێت مشتومڕی ڕاسته‌وخۆ بگرێته خۆی له نێوان واشنتۆن و ئێران و سوریادا. شایانی ئاماژه پێکردنه، گرژییه‌کی زۆر له نێوان ئه‌مه‌ریکا و سوریادا هه‌یه و ئه‌مه‌ریکاش، ئێران به دابین کردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ یاخیبووانی عێراق تۆمه‌تبار ده‌کات.
هێشتاش ڕوون نی‌یه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ژه‌نه‌راڵ په‌ترییه‌س له ڕاپۆرته‌که‌یدا چی بۆ کۆنگرس ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ندێ له ڕاپۆرته‌کان ده‌ڵێن ڕه‌نگه ژه‌نه‌ڕاڵ په‌ترییه‌س پێشنیازی که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی قۆناغی ژماره‌یه‌کی که‌می سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکات له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هاری داهاتوو.
ئێستا 168،000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له عێراق‌دا ده‌ست به کارن و له نێویاندا 30 هه‌زار سه‌رباز که له میانه‌ی پلانێکی ئه‌م دواییه بۆ سه‌قامگیرکردنی به‌غدا و پارێزگای ئه‌نبار ڕه‌وانه‌ی عێراق کرابوون.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی ڕاپۆرته‌که که له لایه‌ن هاوکاران شوان سه‌عید و خه‌ڵه‌فی زێبارییه‌وه ئاماده کراوه، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.