Accessibility links

ئه‌ستێره‌ی ئیتالی ئۆپێرا لوسیانۆ پاڤارۆتی له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد


ئه‌ستێره‌ی دێرینی ئۆپێرای ئیتالی لوسیانۆ پاڤارۆتی زۆربه‌ی جار به پێشڕه‌وی چه‌رخی 20 بۆ بواری ئۆپێرا داده‌نرێت. ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌ توانایه له ئاكامی تووشبوونی به ‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس گیانی له ده‌ستدا.

به‌ڕێوبه‌ری كاروباره‌كانی پاڤارۆتی، تێری رۆبسۆن ده‌ڵێت گۆرانیبێژی ناوبرا له زوویه‌كی ڕۆژی 6 ی مانگی سه‌پته‌مبه‌ر و له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری مۆدێنای باكوری ئیتالیا گیانی له ده‌ستدا.

له‌ ڕۆژی حه‌وتی مانگی سه‌پته‌مبه‌ردا، به‌ هه‌زاران كه‌س له ئاشنایانی دواخواحافیزی خۆیان له هونه‌رمه‌ندی ناوبراو كرد دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له‌ كه‌نیسه‌ی كاسێدراڵ له شاره‌كه‌ی خۆی له مۆدێنا دانرابوو.

پاڤارۆتی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌ ڕیشه‌ ڕه‌شه‌كه‌یی و ڕه‌فتاری جوانی ده‌ناسرێت و هه‌روه‌ها به‌ ڕه‌خنه‌گران و جه‌ماوه‌ری ئۆپێرا له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا زۆر خۆشحاڵ ده‌بوو.

پاڤارۆتی ناسراویشه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئۆپێرای گه‌یاندۆته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌رگیز نه‌یان بینیووه‌ و گوێیان لێ نه‌بووه‌. پاڤارۆتی له پارك و گۆڕه‌پانه‌كان و له‌به‌رده‌م قه‌ره‌باڵغی‌ نیو ملیۆن كه‌سی‌دا گۆرانی گوتووه‌.

پاڤارۆتی له ساڵی 1935 دا له دایك بووه‌. له ساڵی 1961دا توانی له پێشبڕكێ‌یه‌كی گۆرانی گوتن‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت و له پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا، ڕۆڵی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆپێرای به‌ناوبانگی " لابۆهێمی" هونه‌رمه‌ند پوچینی وه‌رگرت. بۆ یه‌كه‌م جاریش له ساڵی 1963 دا له له‌نده‌ن، یه‌كه‌م نمایشی ئۆپێرای سازكرد. له پێنج ساڵیش پاشتر، توانی له مه‌ڵبه‌ندی ئۆپێرای شاری نیویۆرك ڕۆڵ ببینێت.

جێی باسه‌، پاڤارۆتی له ساڵی ڕابردوودا دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوو و چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه‌ تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی گیانی له ده‌ستدا‌.

XS
SM
MD
LG