نێردراوی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دانوسـتاندنه‌كانی پـرۆگرامی ناوه‌كی كۆریای باكور ده‌ڵێت پـیۆنگ‌یانگ بانگهێشـتی پـسپۆرانی ئه‌مریكایی و چینی و هه‌روه‌ها
ڕووسیایی كردووه تا له هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ردانی كۆریای باكور بكه‌ن و سه‌رژمێرێـكی دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه له گوته‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا و به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی ڕابه‌رانی هاوكاری ئابوری ئاسیا پاسیفیك كرسـتۆفه‌ر هێـڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی ئه‌م بانگهێشـته‌ی كۆریای باكور بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوێـكی دیكه‌ی گرنگه به‌ره‌و داماڵینی چه‌كی ناوه‌كی له نیمچه دورگه‌ی كۆریادا.
به‌ر له‌م هه‌واڵه سه‌رۆك جۆرج بوش له‌گه‌ڵ ڕۆمۆ موو هیوونی سه‌رۆكی كۆریای باشور
وتووێـژیان كرد و سه‌نگیان خسته سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی كۆریای باكور، ئه‌و پـرۆگرامه‌ی كه له مانگی دووی ئه‌مسـاڵدا پـیۆنگ‌یانگ ئاماده‌ی خۆی بۆ كۆتایی پـێـهێنانی ده‌ربڕی ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر له‌به‌ر دانه‌واندنی سیاسی و هه‌روه‌ها كۆمه‌كی سووته‌مه‌نی بۆ كۆریای باكور.
هاوكات سه‌رۆك جۆرج بوش گوتی ئه‌و په‌یمانی ئاشـتیـیه فه‌رمیـیه‌ی كه كۆتایی به جه‌نگی سـاڵانی 1950 تا 1953 ی كۆریـیه‌كان هێنا ته‌نها به‌وه ده‌گاته جێبه‌جێـكردنی كۆتایی كاتێـك كۆریای باكور به ته‌واوه‌تی پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی ئاشـكرا بكات و له‌ناوی به‌رێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش چاوی به ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی ڕووسیا كه‌وت و چه‌ندین مه‌سه‌له‌یان تاوتوێ كرد له‌وانه پلانی ئه‌مریكا بۆ دامه‌زراندنی سیستمی موشه‌كی به‌رگری له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا.