Accessibility links

ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئێمه‌ش گرنگی به‌و ڕاپـۆرتانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ له‌سه‌ر عێراق بۆ كۆنگرێس ئاماده‌ ده‌كرێن


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ده‌سته‌یه‌ك له‌ شـاره‌زایانی ئه‌مریكی ڕاپـۆرتێـكیان پـێشـكه‌ش به‌ كۆنگرێس كرد، وه‌ تیایدا هاتووه‌ كه‌ هێزه‌كانی عێراق له‌ماوه‌ی 12 بۆ 18 مانگی داهاتوودا ئاماده‌ی گرتنه‌ ده‌ستی باری ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان نابن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ لێـدوانێـكی له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازداوه‌.

ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئێمه‌ش گرنگی به‌و ڕاپـۆرتانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ له‌سه‌ر عێراق بۆ كۆنگرێس ئاماده‌ ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ زیاتر بۆ شه‌قامی ئه‌مریكیـیه‌ و نه‌ك عێراقی، وه‌ بۆ ناو ئه‌و شه‌ڕ و ئه‌و جۆره‌ ململانه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو پارته‌ سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی ئه‌مریكادا هه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی لێدوانه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG