سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی چین هوو جینتاو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن
ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌سه‌ری ناكۆكن، له په‌راوێزی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ڕێبه‌رانی ئاسیا- پاسفیك له سیدنی ئوسترالیا كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆك بوش گوتی هه‌ردووكمان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا كۆك بووین. به‌ڕێز بوش گوتیشی سه‌باره‌ت به ئێران و سودان و كۆریای باكوریش گفتوگۆمان كرد، وه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌و كاڵا چینیانه‌ش قسه‌مان كرد كه له‌م دوایی‌یانه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فرۆشران و مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ئه‌مریكایان تیادا نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له سیدنی ئوسترالیاوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان فه‌خریـیه دۆسكی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.